لەئەوروپاوە داوای دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع دەکرێت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 927 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێخراوێكی نێودەوڵەتی داوا لەحكومەتی ئەڵمانیا دەكات سەردانەكەی ئەحمەد شەرع بۆ ئەو وڵاتە هەڵبوەشێننەوە یان دەستگیری بكەن.


ڕێكخراوی نێدەوڵەتی کۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێکراو، لەنامەكەیەدا كە لەڕێگەی داواكاری گشتی و چەند دامەزراوەكەی دیكەی ئەڵمانیا ئاڕاستەی حكومەتی ئەڵمانیايان كردوە، داوا دەكەن سەردانەكەی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا بۆ ئەو وڵاتە كە بەنیازە ڕۆژی 19ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، هەڵبوەشێنێتەوە یان دەستگیری بكات.

بەگوێرەی هەوالێكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، كۆمەڵەكە ئاماژەی بەتۆماركردنی ژمارەیەك سكاڵاكردوە كە لەداواكاری گشتی ئەڵمانیا لەسەر ئەحمەد شیرع  تۆماركراون و داوای دەستگیركردنی دەكرێت.

کۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێکراو (STPI/GfbV) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ناحکومییە بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لەئەڵمانیایە، تێدەكۆشێت بۆ پاراستنی کەمینەکان لەسەرانسەری جیهان لەگۆشەگیری و جینۆسایدو کاردەکات بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و پشتیوانی بۆ پرسەكانیان و خاوەنی پێگەیەكی ڕاوێژکارییە لەنەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئەوروپا، کارەکانی چەندین ناوچەی بەرفراوان دەگرێتەوە، لەوانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا.