ئێران داوایەك لەوڵاتان دەكات...هۆشداریش بەئەمریكا دەدات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 777 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی باڵای ئێران بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، تاران داوای لەوڵاتانی ناوچەكە كردوە ڕێگە لەواشنتن بگرن بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و هۆشداریشیان داواتە ئەمریكا كەئەگەر هێرش بكاتە سەریان  لەبەرامبەردا ئێران بنكەكانی ئەمریكا دەكاتە ئامانج.

بەرپرسێکی باڵای ئێرانی، بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، تاران هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ناوچەکە کەبنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە بۆردومان دەکرێن" ئەگەر هێرش بکرێتە سەری لەلایەن ئەمریکاوە. 

ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كەتاران داوای لەهەر یەك لەوڵاتانی سعودیەو ئیمارات و توركیا كردوە، ڕێگە لەواشنتن بگرن بۆ هێرشكردنە سەر ئێران".

ئەو بەرپرسانە هۆشداریان داوەو بەڕۆیتەرزیان وتوە،" تاران بەوڵاتانی ناوچەکەی ڕاگەیاندوە لەسعودیە و ئیماراتەوە هەتا تورکیا، کەئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، بنکەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە دەکرێنە ئامانج".

ئەمە لەكاتێكدایە، نزیك بەمانگێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی خراپبونی دۆخی ئابوری لەئێران دەستیپێكردوەو دۆناڵد ترەمپیش شەوی ڕابردوو داوای لەخەڵكی وڵاتەكە كرد دەست بەسەر دامەزراوەكاندا بگرن و وتی، هاوكارییەكانیان لەرێگەن و بەدەستیان دەگات و جەختیی كردەوە،"كەئەوانەی دەستیان لەكوشتنی خۆپیشاندەراندا هەیە باجێكی قورس دەدەن".