شارپرێس:
وه‌زیرى پێشوى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل بڕیارێكى گرنگ له‌باره‌ى سوریاوه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێشوه‌خته بڕیار له‌سه‌ر خاكى سوریا دراوه‌و ڕێكه‌وتنیشى له‌باره‌وه كراوه"، ده‌شڵێت، "پێویسته سوریا دابه‌شبكرێت‌و كورد‌و عه‌له‌وى‌و دروزه‌كان ده‌وڵه‌ت‌و قه‌واره‌ى خۆیان هه‌بێت، یان سوریا ببێته فیدراڵى‌و ئه‌و پێكهاتانه خۆیان خاوه‌نى بڕیارى خۆیان بن له‌ده‌وڵه‌تى سوریادا".
ئەیوب کارا وەزیری پێشوی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، "دابەشکردنی سوریا بەسەر پێكهاته‌كاندا لەسەر بنەمای مەزهەب واقیعێکە کە بونی هەیەو پێشتر ڕێککەوتنی لەسەرکراوە، هەروەها پێویستە دەوڵەتێک بۆ کورد، دەوڵەتێک بۆ مەزهەبی عەلەوییەکان‌و دەوڵەتێک بۆ دروزەکانیش لەسوەیدا هەبێت".
وەزیری پێشوی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل، "بەبێشک‌و گومان سوریا دابەشدەکرێت بەسەر کورد، دروزو عەلەویەکان، دابەشكردنی سوریا پرسێكە پێش هاتنی شەرع بۆسه‌ر دەسەڵات، لەسەری ڕێككەوتوین‌و بەمزوانە دروزەكان سەربەخۆیی خۆیان ڕادەگەیەنن".
ئەیوب قەرا كە بەڕەچەڵەك دروزییە، لەچاوپێكەوتندا لەگەڵ كەناڵی جه‌زیره‌ى قه‌ته‌رى وتویه‌تى، "هەموو ئەوانەی شرۆڤەی ڕێككەوتنی پاریس دەكەن لەنێوان ئەسعەد شەیبانی‌و لایەنی ئیسرائیلی دەمەوێت مژدەیەكی گرنگتان بدەمێ، بەبێ سەربەخۆیی سوەیدا (ناوچەی دروز نشینەكان) هیچ ڕێككەوتنێك ناكرێت".
ئه‌وه‌شى وت، "ئێمە هیچ گومانێكمان نییە لەوەی دروزەكان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێین، پێشتر سەربەخۆی لەپاریسەوە ڕاگەیەندرا، بەمزوانەش سەربەخۆیی لەسوەیداوە ڕادەگەنرێت، هیواشی خواست كورد‌و عەلەوییەكان كۆنفیدراڵی یان دەوڵەتێكی سەربەخۆ بەدەستبهێنن، چونكە دابەشكردنی سوریا بونی هەیەو ڕێكەوتون لەسەری، پێشئەوەی شەرع بگاتە دەسەڵات‌و بەردەوامن لەسەر ئەو ڕێككەوتنە".
