شارپرێس:
لەناو گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا، ئەمڕۆ فڕۆكە تایبەتەكەی ناتانیاهۆ بەرەو شوێنێكی نادیار گواسترایەوە، لەكاتێكدا لەیەكەم ڕۆژی جەنگی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران لەبەر مەترسی لەسەر بنیامین ناتانیاهۆ بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ، بڵاویانکردەوە کە فڕۆکەکەی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لەترسی ئەوەی بکرێتە ئامانج لەوڵاتەکە هێنراوەتە دەرەوە".
میدیای ئەو وڵاتە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەم ڕوداوە لەکاتێکدایە كە گرژییەکانی نێوان ئەەریکا و ئێران زیادیكردوەو سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لێدان لەتاران دەکات.
ئەەوش خراوەتەڕوو، لەهەمان کاتدا، ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەو هەڕەشانە دەکات ئەگەر ترەمپ کردەوەی سەربازی لەدژی ئەنجام بدات.
هاوكات، بەگوێرەی میدیاكان، ئۆفیسی نەتانیاهۆ لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" کە ڕۆیشتنی فڕۆکەکەی سەرۆک وەزیران بەشێکە لەگەشتێکی مەشق و ڕاهێنان کە بەرنامەی بۆ دانراوە.
پێشتر ماڵپەڕی Flight Radar چاودێری فرۆکەی ناتانیاهۆی کرد کە بەرەو شوێنێکی نادیار دەفڕێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەو ماڵپەڕەوە بڵاوكراونەتەوە، فڕۆکەی سەرۆكایەتییەكە لەبنکەی ئاسمانی نەڤاتیمەوە لەباشوری ئیسرائیل ئاسمانی ئیسرائیلی بەجێهێشتوە.