شارپرێس:
هەسەدە لەنوێترین ڕاگەیەندراویدا دەڵێت،"بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوبەڕوی دوو هەوڵی هێرشی یەک لەدوای یەکی هێزەکانی حکومەتی سوریا ل بەرەی سرینی باشوری کۆبانێ بونەتەوەو تێکیانشکاندون".
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،"لەکاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، لەنێوان کاتژمێر3 تا 6ی بەیانی، بەرەی سڕین لەباشوری کۆبانی دوو هەوڵی هێرشی یەک لەدوای یەکی میلیشیاکانی سەر بەدیمەشقی بەخۆوە بینیوە، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە بەرپەرچ درانەوە".
هەسەدە دەشڵێت،" ڕوبەڕوبونەوەکان لەو بەرەیەدا بوە هۆی تێکشکاندنی ژمارەیەکی زۆر لەئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان و زرێپۆشەکانیان، هەروەها کوژرانی ئەو کەسانەی لەناویدا بون".
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لەبەرەی ئەبو سەڕە، هێزەکانمان گورزێکی وردیان ل یەکێک لەکاروانە سەربازییەکانی ئەو میلیشیایانە وەشاند، ئەمەش وای لێکردن پاشەکشە بکەن و هەڵبێن".
هاوكات، هەوڵێکی تری پێشڕەوی لەمیوەری گوندی خان مامەد لەباشوری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی تێکشکێنرا؛ دوژمن گورزی توندی بەرکەوت کە بوە هۆی شکستهێنان بەپلانەکەی و ناچارکردنی بەکشانەوە".
جەختیش كراوەتەوەكە، كەهێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ)، جەخت لەسەر ئامادەیی تەواوی خۆیان دەکەنەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر دەستدرێژییەک، و بەردەوام دەبن لەبەرگریکردن لەگەل و خاکەکەمان بەهەموو توندوتیژی و پێداگرییەکەوە.