هێزەکانی سەر بەدیمەشق ئاویان لەسەر زیندانی "ئەقتان" بڕی

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 288 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند کە گروپە چەکدارەکانی سەر بەدیمەشق، دوای گەمارۆدان و بۆردومانکردنی زیندانی "ئەقتان" لەباکوری ڕەقە، ئاوی خواردنەوەیان لەسەر زیندانییەکانی ناو ئەو بەندیخانەیە بڕیوە کە چەکدارانی داعشی تێدا ڕاگیراوە.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) لەڕاگەیەندراوەكەیدا ڕاشیگەیاند،" ئەم بڕیارە بۆتە هۆی دروستبووی قەیرانێکی مرۆیی و کەمیی دەرمان و خۆراک".

هەسەدە دەشڵێت،"بەیاننامەکەی دیمەشق بەبەرپرسیاری هەر لێکەوتەیەکی ئەمنی و مرۆیی دەزانێت و داوا لەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بەپەلە بێنە سەرخەت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان".