شارپرێس:
تۆم باراك نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سوریا به‌په‌له گه‌یشته ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا‌و له‌گه‌ڵ هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له‌كۆبونه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى توركیا، له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا ئه‌مه دوه‌م كۆبونه‌وه‌ى نێوان فیدان‌و باراكه له‌توركیا.
ئه‌گه‌رچى میدیاى توركیا ئاماژه‌ى به‌ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه نه‌كردوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كۆبونه‌وه‌ى نێوان نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سوریا‌و هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا تایبه‌ته به‌پرسى سوریا‌و مه‌ترسییه‌كانى فراوانبونى ئه‌و شه‌ڕه.
له‌شه‌شى ئه‌م مانگه‌وه په‌لامارى گروپه چه‌كداره‌كانى شه‌رع بۆسه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه، له‌ته‌واوى شاره‌كانى ڕۆژئاوا-یش گه‌ل به‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كانه‌وه چه‌كیانهه‌ڵگرتوه‌و بڕیاریانداوه ڕوبه‌ڕوى هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ببنه‌وه.