هەڵوێسێك لەبارەی نوسراوەكەی ئەوقافی سوریاوە ڕاگەیاندرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ لەبارەی نوسراوەكەی  وەزارەتی ئەوقافی سوریا كە جیهادی دژی كورد ڕاگەیاند هاتەدەنگ و دەڵێت،"گەلی کوردی ڕۆژئاوا لەسەر هەقن تەنها داوای ماف و ئاسایش و ئازادی خۆیان کردوە کەهەموو میلەتانی دونیا داوایدەکەن، ئەوەی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع دەیکات ئەمڕۆ بەرامبەر کوردی موسڵمانی ڕۆژئاوا دژی ئاین و هەمو پرەنسیب و بەها جوان و پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلامە".


مامۆستا مژدە ڕەئوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، وەزاەتی ئەوقافی سوریا  بۆ شەرعیەت دان بەجەنگ و کوشتار دژی کوردانی ڕۆژئاوا داوادەکات مامۆستایانی ئاینی ئەو وڵاتە لەڕێگەی مینبەری مزگەوتەکان لەنوێژەکانیان قنوت بخوێنن و دوعای سەرکەوتن بۆ هێزە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرع بکەن چونکە بەلای ئەوان کوشتن و قڕ کردنی گەلێکی موسڵمانی وەکو کورد ڕەوایە و جیهادە".

دەشڵێت،" ئێمەش لەوەڵامی ئەو نوسراو فەتوا ناڕێک و نادروستەدا دەڵێین سەرتان دای لەبەرد داوای دوعای سەرکەوتن بۆکێ دەکەن بۆ هێزێک کە بەشێوەی ستەم و ناهەقی میلەتێکی موسڵمانی کورد قڕ دەکات،کام ئایەت  دەقی قورئان و فەرمودەی پێغەمبەر صل الله علیه وسلم)ڕێگە بەمە دەدات ئەی نازانن ستەم کردن خوای گەورە حەرامی کردوە (انی حرمت الڤلم علی نفسی وجعلته بینكم محرما فلا تڤالموا) ئه وه ده قی فەرمایشتی خوای گەورەیە کە پەروردگارمان ستەمی لەخۆی قەدەغە کردوە بۆیە فەرمویەتی لەئێوەشم قەدەغە کردوە وەکو بەندەکانی خۆم کە زوڵم و ستم بکەن".

بەڕێوەبەری ئەوقافلی چەمچەماَڵ لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت،" گەلی کوردی ڕۆژئاوا لەسەر هەقن تەنها داوای ماف و ئاسایش و ئازادی خۆیان کردوە کەهەموو میلەتانی دونیا داوای دەکەن، ئەوەی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع دەیکات ئەمڕۆ بەرامبەر کوردی موسڵمانی ڕۆژئاوا دژی ئاین و هەمو پرەنسیب و بەها جوان و پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلامە".

جەختیش دەكاتەوە، كە ئەحمەد شەرع ستەمکارەو گەلی کوردیش ستەم دیدەو دەڵێت،" ئەو کوردە موسڵمانەی کەلەسەر بەرگری لەخاک و نیشتیمانەکەی دەکوژرێت ئەوە شەهیدە بەدەقی فەرمایشتی پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم) من قتل دون عرچه فهو شهید) خوایه موسڵمانانی میلەتی کوردی ڕۆژئاوا سەربەرزو سەرکەوتو بکەی، دوژمنان و ستەم کارانیش خەسارەمەندو سەرشۆری هەردوو دونیا بکەی