دەمپارتی كۆبونەوەكانی دەباتە سەر سنورەكانی ڕۆژئاوا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی لەباڵەخانەی پەرلەمانی تورکیاوە بۆ قەزای نوسێبینی سەر بەپارێزگای مێردین لەباکوری کوردستان گواستەوە.


بڕیارە کۆبونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی کانونی دوەمی 2026، بەبەشداریی هاوسەرۆکانی پارتەکە، تولای هاتیمئۆغوڵاری و تونجەر باکرهان، لەنوسێبینی نزیک سنوری تورکیاو سوریا بەڕێوەبچێت.

دەمپارتی ڕایگەیاندوە، ئەم بڕیارە بەمەبەستی سەرنجڕاکێشانە بۆ سەر ئەو هێرشە بەردەوامانەی دەکرێنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

بڕیاریشە، لەکۆبونەوەکەدا پەیامێکی توند ئاراستەی دەسەڵاتداران بکەن و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان بکەن.

گواستنەوەی شوێنی کۆبونەوەی دەم پارتی لەكاتێكدایە، كەهێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕتر بونەتەوە.