شارپرێس: دەربەندیخان
هێزە ئەمنییەکانی دەربەندیخان بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاودەکەنەوەو دەڵێت، ژنێک کەوتوەتە ناو ڕوباری سیروان و بێسەروشوێنەو داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەن کە توانای مەلەکردن و گەڕانیان هەیە، بەزوترین کات بگەنە شوێنی ڕوداوەکە بۆ ئەوەی هاوکاری تیمەکان بن لەدۆزینەوەی".
سەرچاوەیەک لەهێزە ئەمنییەکانی قەزای دەربەندیخان، بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتیان و مەلەوانانی ناوچەکە دەکات بەمەبەستی بەهاناوەچون و گەڕان بەدوای تەرمی ژنێکدا کە لەڕوباری سیرواندا خنکاوە.
سەرچاوەیەك لەئاسایشی دەربەندیخان بە (شارپرێس)ی ڕاگەیاند،"کەمێک لەمەوبەر ئاگادارکراینەوە کە ژنێک کەوتوەتە ناو ڕوباری سیروان و بەهۆی لێڵی و قوڵی و خێرایی ئاوەکەوە، تا ئێستا بێسەروشوێنە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەگەڕان کردوە، بەڵام پێویستیان بەهاوکاری زیاتر هەیە.
هێزە ئەمنییەکان داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەن کە توانای مەلەکردن و گەڕانیان هەیە، بە زوترین کات بگەنە شوێنی ڕوداوەکە بۆ ئەوەی هاوکاری تیمەکان بن لەدۆزینەوەی تەرمی ئەو ژنەو دەرهێنانی لەئاوەکەدا.
لەکۆتایی بانگەوازەکەدا هاتوە،" تکایە هەرکەسێک لەتوانایدا هەیە با درێغی نەکات، کەشوهەوا ناوچەکە لەبارنیەو کەسوکارەکەی جگە لەدۆخی دەرونی لەڕوی جەستیەوە ماندبون، پێویستمان بەهاوکاری هەموان هەیە".
