شارپرێس:
لەسنوری پارێزگای هەولێر، بەهۆی نه‌دانى پارەی کارەباوە، سەدان ماڵ کارەبایان لەسەر بڕدراوە، كاندیدێكى ده‌رچوى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستانيش هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت، "بەگوێره‌ى چ یاسایەک، حکومەت خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتی ژیان لەسەر خێزان‌و ماڵی خەڵک دەکوژێنێتەوە؟"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئایا ئێوە کە بڕیاری بڕینی کارەبای خەڵک دەدەن بەهۆی قەرزاریی، نازانن حکومەتەکەی خۆتان چەند قەرزاریی هاوڵاتیانن؟ نازانن تەنها لەساڵی (2020) حەوت موچەتان نەداوە؟
عومه‌ر گوڵپى كاندیدى ده‌رچوى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌بڕینى كاره‌باى ژماره‌یه‌ك هاوبه‌شى كاره‌با له‌شارى هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەسنوری پارێزگای هەولێر، بەهۆی دواکەوتنی پارەی کارەباوە، بەم سەرمایە سەدان ماڵ کارەبایان لەسەر بڕدراوە، من هیچ ناڵێم لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبای "حکومی" لەسەر هاوڵاتیان کە سەرچاوەی کێشەکەیە، چونکە لەڕابردودا ئەوەی پێویستبوو وتمان‌و کردمان".
وه‌كو گوڵپى وتویه‌تى، "بەڵام لێتان دەپرسم، بەگوێره‌ى چ یاسایەک، حکومەت خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتی ژیان لەسەر خێزان‌و ماڵی خەڵک دەکوژێنێتەوە؟، کام یاسا ڕێگەدەدات تۆ سێ مانگ موچەت بەخەڵک نەدابێت، بەڵام ئەگەر هاوڵاتی (100 تا 200 هەزار) دیناری تۆ دوابخات، سزای بدەیت‌و کارەباکەی لەسەر ببڕیت؟".
پرسیارى ئه‌وه‌شى ئاراسته‌ى حكومه‌ت كردوه ئاخۆ، "کام یاسا ڕێگەدەدات ماڵی خەڵک تاریک بکەیت؟، ئایا ئێوە کە بڕیاری بڕینی کارەبای خەڵک دەدەن بەهۆی قەرزاریی، نازانن حکومەتەکەی خۆتان چەند قەرزاریی هاوڵاتیانن؟ نازانن تەنها لەساڵی (2020) حەوت موچەتان نەداوە؟".
هۆشداریى ئه‌وه‌شیداوه، "ئایا ناترسن‌و ناپرسن ئەو خێزانەی کارەبای لەسەر دەکوژێننەوە، بەساڵاچویەکی پەککەوتەیان هەیە؟ منداڵی ساوایان هەیە؟ ژنی دوگیانیان هەیە؟ منداڵی قوتابخانەی هەیە؟، تەنها دەمەوێت تێمگەیەنن، لەبڕینی کارەبای هاوڵاتی پشتتان بە چ یاسایەک بەستوە؟ ئەمە نەریتی کام حکومەت‌و کام دەوڵەتدارییە؟ ئەم پرسیارانە بۆ سەرۆکی حکومەت‌و ڕاوێژکارەکانیه‌تى، هیوادارم وەڵامێکی مەنتیقی‌و یاسایی‌و دەوڵەتدارییانەی ئێمەو خەڵکی کوردستان بدەنەوە".
