شارپرێس:
لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لەگەڵ یۆهان وادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
مەزلوم عەبدی، سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی میونشن و ڕۆڵی ئەڵمانیای لە شەڕی دژی داعش بەرز نرخاند.
عەبدی دووپاتی کردەوە کە گرنگە پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ڕێککەوتنی 29ی 1 بەردەوام بێت.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ستایشی ڕۆڵی هێزەکانی هەسەدەی کرد لە شەڕی دژی داعش و دووپاتی کردەوە کە ئەڵمانیا پاڵپشتی ڕێککەوتنی ٢٩ی 1 دەکات.