شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیونشن کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی میونشن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبونەوە.
لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە دۆخی سوریا و ئایندەی پڕۆسەی سیاسی و گرنگی پاراستنی دەستکەوتەکانی ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەروەها شەڕی تیرۆر و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە کرد.
هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی دیموکراسی و پاراستنی تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان کرا.