شارپرێس:
بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای
سلێمانی، کارەبای چەند شوێنێکی بڕی و رێکاری یاساییش بەرامبەر سەرپێچیکاران
گیرایەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەکانی بەدواداچونی دەستێوەردان (تلاعب)ی سەر
بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رۆژهەڵات، لەناو بازاڕی شاری سلێمانی
لەگەڕەکی صابونکەران و گەڕەکی کازیوە، ژمارەیەک شوین بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری
کارەبا کارەباکەیان بڕدراو غەرامە کران ".
ئەوەشیخستەڕوو، هاوکات چەند شوێنێکیش لەسەر قەرز کارەباکەیان
بڕدرا.