شارپرێس:
یه‌كێتیى پیاوانى كوردستان ئامارێكى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى توندوتیژییه‌كان دژى پیاوان ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كێشه خێزانیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان ڕوو له‌زیادبونن"، ده‌شڵێت، "كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش هاوشێوه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپى‌و ئه‌مریكى، به‌ره‌و تاكگه‌رایى ده‌چێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه".
بورهان فه‌ره‌ج سه‌رۆكى ڕێكخراوى یه‌كێتیى پیاوانى كوردستان ئاشكرایكردوه، "ته‌نها له‌ساڵى 2025 واته له1ى 1 تاوه‌كو كۆتایی مانگى 12ى ئه‌وساڵه، 629 سكاڵا لاى یه‌كێتیى پیاوانى كوردستان تۆماركراوه كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن پیاوانه بون".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "له‌و ژماره‌یه‌ش 73 پیاو كۆتاییان به‌ژیانى خۆیان هێناوه‌و 19ى دیكه‌ش به‌هۆى كێشه خێزانیه‌كانه‌وه كوژراون".
به‌راورد به‌ساڵانى ڕابردوو ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، "كێشه خێزانیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان ڕوو له‌زیادبون ده‌كه‌ن".
به‌بڕواى سه‌رۆكى یه‌كێتیه‌كه، "قه‌یرانى دارایى‌و ئابوریى له‌هه‌رێمى كوردستان هۆكارێكى سه‌ره‌كین بۆ زیادبونى ئاماره‌كانى توندوتیژیى خێزانى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت فشاره ده‌رونییه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر پیاوان".
مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌شى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ئاشكراكرد‌و وتى، "سه‌رباریى كێشه‌كانى سۆشیال میدیا‌و زۆر كێشه‌ى دیكه، هه‌ستده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و تاكگه‌رایى ده‌چێت، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌و مه‌ترسیداره، كه پێشتر كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كانى گیرۆده‌كردو دواتر گه‌یشته ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و ئێستا كوردى گیرۆده كردوه".
ئاشكراشیكردن، "ساڵانى ڕابردودا، ژنان به‌هۆى كێشه خێزانیه‌كانه‌وه ماڵه‌كانیان به‌جێده‌هێشت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه گۆڕاوه‌و پیاوان ماڵه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن".
