هەوڵێکی ترەمپ بۆ راگرتنی شەڕ لەرۆژئاوا ئاشکرادەکرێت.. ترەمپ چی بە شەرع وت؟

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زانیاری نەبیستراو لەبارەی هەوڵی دۆناڵد ترەمپ بۆ راگرتنی هێرشەکانی دیمەشق بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئاشکرادەکات‌و دەڵێت، ترەمپ دوو جار تەلەفۆنی بۆ شەرع کردوەو داوای راگرتنی شەڕی لێکردوە.


مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەکرد،" کاتێک دۆخەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا تەقییەوە، ترەمپ دوو جار دەستوەردانی کرد و لەگەڵ شەرع قسەی کرد و پێی وت شەڕەکە رابگرە بۆ ئەوەی بتوانین زیندانیانی داعش کە لەوێن بگوازینەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، هەزاران زیندانیی داعش لەزیندانەکانی سوریا هەبوون، ئەگەڕ شەڕ ڕانەگیرایە لەوانە بوو هەڵبێن و وێرانکاری و پشێوی دروست بکەن.

بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە ئەحمەد سەرعی وت،" کاتی زیاترما دەوێت بۆ کارکردن لەسەر تێکەڵکردنی کوردەکان لەنێو هێزە نیشتمانییەکانی سوریادا ".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی،" تاوەکو ئەم ساتە شەرع لەسەر بەڵێنەکەی ماوە، بێگومان، دەبێت بەردەوام بێت لەسەر ئەوە ".