شارپرێس:
وەزارەتی
دەرەوەی ئێران وادەی گەڕی دوەمی دانوستانئ نێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرادەکات.
وەزارەتی
دەرەوەی ئێران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" رۆژی سێسەممە دانوستە
ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەنێوەندگیری سەڵتەنی عومان، لەسویسرا دەستپێدەکەنەوە
".
ئەوەشیخستەڕوو،
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای دیپلۆماسی بەرەو سویسڕا
بەڕێدەکەون.
وەزارەتی
دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد،" عەباس عراقچی لە جنێف چاوی بە هاوتا سویسری و
عومانییەکەی دەکەوێت، هاوکات، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم
کۆدەبێتەوە ".