شارپرێس:
بڕیارە، سبەی دوشەممە، شاندی دەمپارتی سەردانی ئۆجەلان بکات.
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لەدەمپارتی ئاشکرایانکرد، کە سبەی دوشەممە (16ی شوبات)، شاندی دانوستانکاری پارتەکە کە پێکهاتون لە(پەروین بوڵدان، میتحەد سانجار و ئوزگور فایەق)، دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجام دەدەن.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 12ی شوباتی 2026، شاندی ئیمراڵیی سەر بەدەمپارتی، ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان بڵاوکردەوە سەبارەت بەکۆبونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاو ئاماژە بەوە کرابوو، کە بۆ بونیادنانی متمانەو نانی هەنگاوی کۆنکرێتی، پێویستە کارەکانی پەرلەمانی تورکیا چڕتر بکرێنەوە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوەکانی حکومەت ڕۆڵی کارا بگێڕن.