شارپرێس:
دوای تەواوبونی ئەو وادە
یاساییەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرابوو، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەنوسراوێکی
فەرمیدا داوا لە دادگای فیدرالی دەکات ماددەی 72ی دەستوری عێراق شیبکاتەوە، کە باس لە بەردەوامبونی کارەکانی سەرۆک کۆمار دەکات.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی
پەرلەمانی عێراق لەنوسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" ماددەی 72، بڕگەی دوەمی خاڵی ب، باس لەوە
دەکات کە سەرۆک کۆمار تاکۆ تەواوبونی پرۆسەی هەڵبژاردن و کۆبونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی
پەرلەمان بەردەوام دەبێت و پێویستە لە ماوەی 30 رۆژی دوای یەکەم دانیشتن،
سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت ".
هەیبەت حەلبوسی لە نوسراوەکەیدا
بۆ دادگای فیدالی ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرباری ئەوەی پەرلەمان چەندین کۆبونەوەی
ئەنجامداوە و بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو نەکراوە، تاکو ئێستا نەتوانراوە لەو
ماوەیە دەستورییەدا سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبرێدرێت، بۆیە داوا دەکەین دادگاکە
رای یاسایی خۆی لەبارەی پرۆسەکە بخاتەڕوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 29ى 1ى 2026 دوایین وادە بو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە، تاکو ئێستا ئەو پرسە یەکلانەکراوەتەوە.