شارپرێس:
میدیایەکی ئەمریکی
ئاشکرایکردوە، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبونەوەی رابردویدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ پشتیوانی
خۆی بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەربڕیوە، لەئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکانی
نێوان واشنتۆن و تاران.
تۆڕی هەواڵی " سی
بی سی" لەزاری دوو سەرچاوەی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە،" کۆبونەوەی مانگی کانونی
یەکەمی رابردووی ترەمپ و ناتانیاهۆ لە فلۆریدا، ترەمپ بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی
وتوە، ئەگەر دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو نەبێ، پاڵپشتی هێرشی ئیسرائیل
بۆ سەر بەرنامەی موشەکی بالیستی ئێران دەکەن ".
ئەوەش خراوەتەڕوو، فەرماندە
باڵاکانی ئەمریکا تاوتوێ ئەوەیان کردوە کە چۆن بتوانن پاڵپشتی ئیسرائیل بکەن
لەئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر تاران، بە تایبەت چۆنێتی پێدانی سوتەمەنی
بە فڕۆکە جەنگییە ئیسرائیلییەکان لەئاسماندا، هەروەها چۆنێتی زامنکردنی رێڕەوی
ئاسمانی و بەکارهێنانی ئاسمانی ئەو وڵاتانەی لەکاتی هێرشەکاندا پێی تێدەپەڕن.