شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتیكردەوە لەگەڵ ئەمریكا گەیشتبنە ڕێككەوتن و دەڵێت،" ئەوەی لەبارەی دانوستاندنەكان بڵاودەكرێتەوە بێ بنەمان".
ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی وردەکاریی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بڵاودەبنەوە بێ بنەمان".
ئیسماعیل به‌قایی دەشڵێت، ئاست و بڕی پیتاندن و ژمارەی ئەو سەنتەرفیوژانەی کە خاوەنیان دەبین، بابەتگەلێکن کە هێشتا وردەکارییەکانیان یەکلایی نەکراوه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "باشترین وەسف بۆ ئەو باسانە کە لەئێکس و لەمیدیاکاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه، گریمانەیەکی بێ بنەمایە".
به‌قایی ئەوەشی ڕونكردەوە، كە لەمیدیاکاندا باسی وردەکارییەکان ناکەن و وتی،" ئەو وردەکاریانە لەناو ژوری دانوستاندا باس دەکرێن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی ته‌واو ڕونه، ئێران ئه‌ندامێكی پابه‌نده له‌په‌یماننامه‌ی نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌رپرسیارێتی و مافه‌كانی خۆی قبوڵ كردوه".
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستاندنەكان لەگەڵ ئەمریكا دەسپێبكاتەوە.
