شارپرێس:
ئەمڕۆ لەشاری کەرکوک، کۆنفرانسی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا ڕێکخەری گشتیی‌و 55 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرانو ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەکەش لەهۆڵی کۆنگرە چونە دەرەوە.
له‌وباره‌یه‌وه ڕێبەند ئەحمەد ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكردوه، "دانا ئەحمەد مەجید بەڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەکەمان هەڵبژێردرا".
ئه‌وه‌شى وتوه، "55 ئەندام بۆ جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردران، کۆنفرانسیش بەئامادەبونی کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بەڕێوەچوو".
ڕێبەند ئەحمەد وتی، "ئێمە ئاراستەی کوردسات ژمارەی ئەندامەکانمان 491 دەنگ بوو، لایەنی بەرامبەر گردی زەرگەتە پێش کشانەوەیان 291 دەنگ بون، هه‌ربۆیه، دانا ئەحمەد مەجید بەدەنگی ئەندامانی كۆنفرانس بەڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەكه هەڵبژێردرا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، به‌هۆى ناكۆیهكانى هه‌ردوو باڵى بزوتنه‌وه‌كه (گردى زه‌رگه‌ته‌و باڵى كوردسات) نهیدهتوانیى ناوى بزوتنه‌وه‌كه‌و ڕێكخهرهكه به‌هیچ لایه‌كیان بدات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌شارى كه‌ركوك ناوه‌كه‌و ڕێكخهرهكهشى به‌باڵى كوردسات به‌خشى.
