ڕاپۆرتێکی ڕوسی: ئەردۆغان دەسەڵات ڕادەست ناکات و کوڕەکەی بۆ جێنشینی خۆی ئامادە دەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی ڤزگلیادی ڕوسی ل ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە کەڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، بەهۆی بەهۆی زۆریی نەیارەکانی و ئەو سیاسەتە توندەی پەیڕەوی کردووە، ناتوانێت سەرکێشی بە داهاتووی خۆی و پارتەکەیەوە بکات، بۆیە بەئاسانی دەسەڵات رادەست ناکات.

 
رۆژنامەکە دەڵێت:  سەبارەت بە پرسی جێنشینی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت: بەپێی دەستووری تورکیا، خولی سەرۆکایەتیی ئێستای ئەردۆغان کۆتایی پێدێت و پێویستە لە ساڵی 2028دا سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرێت، بەڵام چاودێران پێیان وایە ئەردۆغان بە هیچ شێوەیەک دەسەڵات ڕادەستی کەسێکی دەرەوەی خێزانەکەی ناکات، چونکە بەهۆی زۆریی نەیارەکانی و ئەو سیاسەتە توندەی پەیڕەوی کردووە، ناتوانێت سەرکێشی بە داهاتووی خۆی و پارتەکەیەوە بکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بازنەی متمانەی ئەردۆغان هێندە تەسک بۆتەوە کە تەنانەت هاوپەیمانە نزیکەکانی ناو پارتەکەشی ناگرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سێ سیناریۆ لە ئارادایە: یەکەم، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە وەک فێڵێکی یاسایی بۆ ئەوەی بتوانێت پێنج ساڵی تریش لەسەر کورسی بمێنێتەوە. 

دووەم، ئامادەکردنی بیلال ئەردۆغانی کوڕی کە تەمەنی 44 ساڵە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک و دواتر سەرۆکایەتیی، کە خاوەنی پاشخانێکی خوێندنی ئەمریکییە. سێیەم، تێکەڵکردنی هەردوو بژاردەکە بە جۆرێک کە ئەردۆغان پێنج ساڵی تر حوکم بکات و دواتر دەسەڵات ڕادەستی کوڕەکەی بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئاژانسی بلومبێرگیش بیلال ئەردۆغانی وەک جێنشینی سەرەکیی ناو بردووە. ئەردۆغان پێی وایە تەنها "ئەردۆغانێکی تر" دەتوانێت پارێزگاریی لە میراتەکەی بکات.

 لە کۆتاییدا ڕاپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە کە تورکیای سەردەمی ئەردۆغان وەک وەشانی دووەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لێهاتووە، کە تێیدا گواستنەوەی دەسەڵات تەنها لە چوارچێوەی سیستەمێکی پاشایەتیی میراتگریدایە و جێگەی متمانەیە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی