شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداو بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەكان، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێكردوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بەپشت بەستن بە پەیجی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردەوە، كەئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کردوە.
ئەوەشی ئاشكراكردوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لەدوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوو ڕۆژی ڕابردودا جارێكی دیكە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیونشن پێكەوە كۆبونەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لەبارەی کۆبونەوەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسی بوى، "وەزیرمان هاکان فیدان لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئیدارەی هەرێمیی کوردیی عێراق کۆبونەوە".