شارپرێس:
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه سێ تەوەرەو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه.
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی بڵاوکردەوەو جارێكی دیكه ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌درێت كه هه‌مواره‌كه تایبه‌ته به‌لیژنه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌نگیش له‌سه‌ر ناوی لیژنه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان ده‌درێت.
هەروەها ته‌وه‌ری سێیه‌م و كۆتایی دانیشتنه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ گفتوگۆی گشتی.