شارپرێس:
ئەمڕۆ شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی شاری كۆبانێی كردوەو دۆخی ئاوارەکانیان تاوتوێ کردوە.
شاندێکی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوئاهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی مرۆیی سەردانی کۆبانێی کردوە.
بەگوێرەی زانیاريیەكان، شاندەکەدا زۆر جەختی لەدۆخی ئابوری، تەندروستی، ئاو، وزەو پێداویستییەکانی دیکەی ژیانی دانیشتوانی کۆبانی كرۆدتەوە و بۆ ئە مەبەستەش بەمەیدانی سەردانی چەندین ناوچەیان كردوە.
هاوكات، پێشتریش، نوسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لەشاری كۆبانێ پەكیكەوتوە، تۆڕەكانی ئاو تەنها بەشێكی كاردەكەن، پشت بەمۆلیدە دەبەستن، لەكاتێكدا نەخۆشخانەو نانەواخانەكان بەسوتەمەنی سنوردار كاردەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە29ی مانگی ڕابردودا ڕێككەونی نێوان هەسەدەو حكومەتی سوریا واژۆکراوە، بەڵام تائێستا گەمارۆی سوپای عەرەبیی سوریا لەسەر کۆبانی بەردەوامە.