گەشتكردن بەئوتۆمبێلی تایبەت لەدەروازەیەكی هەرێم قەدەغەدەكرێت

کوردستان

18/02/2026‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە، هاتوچۆ بەئۆتۆمبێلی تایبەت لەدەروازەکەیانەوە ڕادەگیرێت و ناتوانیت بەئۆتۆمبێلی خۆت سەردانی ئێران بکەیت.


دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەكەنەوە، لەڕۆژی 1ی مانگی داهاتوەوە گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران ڕادەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بەرێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.

هۆکاری ڕاگرتنی گەشتکردنەکەشی گەڕاندەوە بۆ دانانی رێكار و میكانیزمی گونجاو و رێكخستنی كاروبارەكان و جێبەجێ كردنی ڕێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.


هاوکات وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، "لەكاتی رێكخستن و دوبارە هاتوچۆ كردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە ئاگاداری گەشتیاران دەكەنەوە."