باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی دەستگیرکران

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی ڕادەگەیەنێت، کە لە سێ کەس پێکهاتون،


دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی، بەدواداچون و چاودێری وردیان ئەنجامدا و توانرا لەڕۆژی 16ى 2ى 2026 لەشارەدێی تەوێڵە سێ بازرگانی چەک دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر 50 چەکی جۆری دەمانچە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 13 لەیاسای چەک، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە ".