شارپرێس:
ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ پرسی چارەسەری دیموکراتی لەتورکیا بەکۆی دەنگی 47 قبوڵو 2 ڕەتکردنەوە، پەسەندکرا، دەم پارتیش دژى ڕاپۆرته‌كه هاتهدهنگو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ك دژى ئۆجهلانو پرۆسه‌ى ئاشتیى به‌كارهاتوه كه جێگه‌ى قبوڵ نییه‌و ناكرێت تائێستا وه‌ك پرسى تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانى ئاشتیى بكرێت".
هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران، (واژۆی گوڵستان کلچ کۆچیگیت، مەراڵ دانش بەشتاش، حەقی ساروخان ئۆلوچ، جەلال فورات‌و جەنگیز چیچەک) ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردوهتهوهو نوسیویانه، "چەمکی پرۆسەی تورکیاى بێ تیرۆر‌و ڕێکخستنی تیرۆر بەڕاست نابینن، لەم جوگرافیایەدا تورک‌و کورد‌و عەرەب‌و چەندین ئیتنیک‌و گروپی باوەڕیی جیاواز هەن، پێویستە پەیوەندیی نێوان گەلان‌و باوەڕەکان لەسەر بناغەیەکی دیموکراتیک بێت".
دەم پارتی تیشکدەخاتەسەر بانگەوازەکەی ئۆجه‌لان كه لە27ى شوباتى ساڵى ڕابردوو بڵاویكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئێمه ئەم پرۆسەیە وەک پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێناسە دەکەین، هیچ لێکتێگەیشتنێک لەنێو کۆمسیۆن سەبارەت بەناونانی پرۆسەکە نییەو دەبێت پێناسەی دیموکراسی، خوشک-برایەتیو یەکێتیی نەتەوەیی هەڵبژێردرێت".
جەختکراوەتەوە له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "نابێت پرسی کورد بەچەمکی تیرۆر ناوزەد بکرێت، پرسی کورد ڕەهەندی سیاسیی‌و کۆمەڵایەتی‌و کولتوری‌و مێژویی هەیە، پرسی ماف‌و ئازادییە، لەمکاتەدا کە هەوڵی نەهێشتنی شەڕ دەدرێت، بەکارهێنانی چەمکی تاکلایەنە ناچێتە خزمەتی ئاشتیی کۆمەڵایەتییەوە، هه‌روه‌ك چۆن ئۆجه‌لان ئەکتەرێکی گرنگی نێو پرۆسەکەیە، ئەو زمانەی لەڕاپۆرتەکەدا سەبارەت بەڕێبەر ئاپۆ بەکارهاتوە لەگەڵ ڕۆحی پرۆسەکەدا یەکناگرێتەوە".
هه‌ر لەو ڕاگەیەندراوەدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، "مافی زمانی دایک، مافێکی بنچینەییو زگماکییەو پێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی‌و زمانەکانی دیکە لاببرێن‌و فرە زمانی قبوڵبکرێت، لە کۆتاییدا داوادهكهینو جه‌ختیشى له‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه، "زمانی ڕاپۆرتەکە نابێ یەکلایەنە بێت، دەبێت پرۆسەی ئاشتیی لەزمان‌و ڕێبازیشدا ڕەنگبداتەوە، ڕوو لەویژدانی کۆمەڵایەتی بکات‌و لەچوارچێوەیەکی وەهادا بەڕێوەبچێت".
