شارپرێس:
شارپرێس لەزاری سەرچاوەیەکیی ئەمنییەوە وردەکاری
هێرشکرنەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەڕێی درۆن لەنزیک ناحیەی پیرەمەگرون بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەسلێمانی بە شارپرێسی وت،" ئەو ئۆتۆمبێلەی
ئەمشەو لەنزیک بازگەی کەڵەوانان، لەسەر رێگای سلێمانی – پیرەمەگرون گڕیگرت، لەلایەن
درۆنێکەوە کراوەتە ئامانج و دوو کەسی کردوەتە ئامانج، کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە
".
ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستا هێزەکانی ئۆپراسیۆنی سەر بە
دەزگای ئاسایش لەشوێنی ڕوداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
هاوکات، رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لەبارەی ڕوداوەکەوە دەڵێت، قوربانییەکان هەڵگری ناسنامەی ئێرانین.