راگەیەنراوی ئاسایش لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیرەمەگرون

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 770 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕوداوەكەی ئەمشەوی نزیك بازگەی كەڵەوانان، ڕووداوێكی هاتوچۆی ئاسایی بوە.


عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دەستبەجێ لەسەر ئەم ڕوداوە تیمەکانی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە ئەنجامدەدەن و دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆزی دڕع بوەو بەهۆی ڕوداوی هاتوچوە وەرگەڕاوە و گڕی گرتوە.

ئەوەشیخستەڕوو، لەڕوداوەکە دوو سەرنشین لەئۆتۆمبێلەکەدا هەبوە و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە.