شارپرێس:
سهربارى ئهوهى
ئەنكەرە بانگەشەی پچڕانی تەواوی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب دەکات،
میدیاکانی ئیسرائیل پەردە لەسەر ڕاستییەکی پێچەوانە لادەدەنو ڕایدهگهیهنن، کۆمپانیا
زەبەلاحەکانی تورکیا کێبڕکێی بەدەستهێنانی پڕۆژەیەکی خەیاڵی دەکەن.
کەناڵی "i24NEWS"ی ئیسرائیلی لەڕاپۆرتێکی نوێدا بڵاویکردەوە،
سێ کۆمپانیای گەورەی تورکیا (DEIK، Akkord، Simtay) لەئێستادا لەناوجەرگەی ئیسرائیلدانو بەشداریی
لەگەشتێکی مەیدانی دەکەن کە لەلایەن کۆمپانیای گواستنەوەی نیشتمانی ئیسرائیل (NTA) ڕێکخراوە، ئامانجی ئەم گەشتە ئاشنابونە بەپڕۆژەی
دروستکردنی "میترۆی تەلئەبیب"، کە تێچوەکەی به150 بۆ 170 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
ئەو هەنگاوەی کۆمپانیا
تورکییەکان لەکاتێکدایە، ئهنكهره لەمانگی ئایاری 2024دا بەفەرمی ڕایگەیاند، بەهۆی
شەڕی غەززەوە، هەموو جۆرە بازرگانییەکی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرتوە، بەڵام دەرکەوتنی
نوێنەرانی ئەم کۆمپانیایانە لەتەلئەبیب، جارێکی دیکە گومانەکان لەسەر بازرگانییە
نهێنییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەپشت پەردەوە بەهێزتر دەکات.
كهناله ئیسرائیلیهكه
وردهكاریى پڕۆژه زهبهلاحهكهى وڵاتهكهى ئاشكراكردوهو دهڵێت، "تێچوى
پڕۆژهكه 150 بۆ 170 ملیار دۆلارو بریتیه لهلێدانی 78 کیلۆمەتر تونێلو
دروستکردنی 59 وێستگەی ژێرزەمینی، کۆی گشتیی میترۆکە 150 کیلۆمەترەو 24 ناوچەی ناوەندی
ئیسرائیل بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بڕیاریشە لەمانگی نیسانی داهاتودا بەفەرمی دەرگای
زیادکردنی ئاشکرا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێتەوە".
عادی کۆهین ڕۆژنامهنوسى
ئابوری ئیسرائیلی لهوبارهیهوه ئاشكرایكردوه، "سەرەڕای ئهوهى توركیا بایکۆتى
كارو بازرگاریى لهگهڵ ئیسرائیل ڕاگهیاندوه، بهڵام پێشبینیدەکرێت ئەو کۆمپانیا
تورکیانە یەکێکبن لەڕکابەرە سەرەکییەکان بۆ بردنەوەی گرێبەستەکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ
ئەوەی بەرژەوەندییە ئابورییەکان لەلایەنە سیاسییو مرۆییەکان بەهێزترن".
