شارپرێس:
جیهان چاوی لەسەر
جوڵەی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکایە لەناوچەکەدا، بهڵام ڕاپۆرتە هەواڵییەکان تەقینەوەیەکی
سیاسییو سەربازیی نوێیان ئاشكراكرد، تارانو پەکین لەلێواری واژۆکردنی گرێبەستێکی
سەربازیی مێژوییدان کە وهكو دهوترێت، ڕەنگە تەواوی هاوكێشهكانى مهترسیى پێكدادانى
جهنگیى، لەناوچەکەدا بگۆڕێت.
ئاژانسى ڕۆیتهرز
ئاشكرایكردوه، ئەوەی ئەم پرسهى کردوەتە باسی گەرمی ناوەندە سەربازییەکان، تایبەتمەندیی
ئەو موشەکانەیە کە ئێران دەیەوێت لەچینی بکڕێت، ئهویش موشەکی CM-302یه، ئهوهش تەنها چەکێکی ئاسایی نییە،
بەڵکو نێچیرگرێکی خێرایە کە بەخێرایی سەروو دەنگو لەبەرزاییەکی زۆر نزمدا دەفڕێت،
ئەمەش وادەکات سیستمە بەرگرییەکانی ئەمریکا کاتێکی کەمیان لەبەردەمدابێت بۆ وهڵامدانهوهیان.
دانی سیترینۆڤیچ
پسپۆڕی ستراتیژی ئاماژە بەوەدەکات، ئەو هەنگاوە دەبێتە گۆڕەپانی ململانێکانو دەسەڵاتی
هێرشبەریی ئێران لەدەریاکاندا بۆ ئاستێکی بێوێنە بەرزدەکاتەوە.
وهكو ئاژانسهكه
وتویهتى، "ئەو گرێبەستە لەکاتێکی زۆر هەستیاردا دێت؛ کاتێک فڕۆکەهەڵگرەکانی
وەک ئەبراهام لینکۆڵنو جێراڵد فۆرد لەئاوەکانی نزیک ئێران جێگیرکراون"، چاودێرانیش
پێیانوایە، ئەمە وەڵامێکی ناڕاستەوخۆی پەکینو تارانە بۆ گوشارەکانی ئەمریکا، بەرپرسێکی
وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕاشکاوانه جهختیكردوهتهوه، "کاتی ئەوەهاتوە
سود لەهاوپەیمانەکانمان وەربگرین".
وهكو شرۆڤهكاران
باسیانكردوه، ئێران تەنها چاوی لەموشەکی دژە کەشتی نییە، بەڵکو دانوستانەکان سیستمی
بەرگریی ئاسمانیو چەکی پێشکەوتوی دیکەش دەگرێتەوە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە چین دەیەوێت
پێگەی خۆی لەناوچەیەکدا قاییم بکات کە دەیان ساڵە لەژێر هەژمونی سەربازیی ئەمریکادایە.