شارپرێس:
سەرەڕای بایکۆتی تورکیا بۆ سەر ئیسرائیل، سێ کۆمپانیای گەورەی بواری ژێرخانی ئەو وڵاتە بەناوەکانی Akkord و DEIK و Simtay ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی میترۆی تەلئەبیب نیشانداوە.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی i24NEWS، نوێنەرانی ئەم کۆمپانیایانە ئێستا لە ئیسرائیلن و بەشداری لە گەشتێکی مەیدانیدا دەکەن کە لەلایەن کۆمپانیای "نەتا" و وەزارەتی گواستنەوەوە ڕێکخراوە بۆ ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی دەیانەوێت کێبڕکێ لەسەر تەندەری ئەم پڕۆژە زەبەلاحە بکەن.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیا چینییەکانیش چاویان لە پڕۆژەکە وەک ڕکابەرێکی بەهێز. قۆناغی پۆلێنکردنی سەرەتایی لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو دەستیپێکردووە و بڕیارە لە مانگی نیساندا بە فەرمی تەندەری پڕۆژەکە بە بەهای 65 ملیار شیکڵ بکرێتەوە.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لێدانی 78 کیلۆمەتر تونێل و دروستکردنی 59 وێستگەی ژێرزەوی لەخۆدەگرێت.
لە کۆتاییدا درێژی میترۆکە دەگاتە 150 کیلۆمەتر و 24 ناوچەی شارەوانی لە ناوچەی "گۆش دان" بەیەکەوە دەبەستێتەوە. تێچووی گشتی ئەم پڕۆژە گەورەیە بە 150 بۆ 170 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت کە بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی گواستنەوە لە ناوچەکەدا دادەنرێت.