نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ڕاپۆرتەكەی پەرلەمانی توركیاوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 301 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لەپەرلەمانی تورکیا پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، بەهەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبون بەچارەسەری ئاشتییانە.

 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی ڕاپۆرتی لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لەپەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "بەهەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبون بەچارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بەسودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت،" ئێمە لەهەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لەپشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە".

لەدرێژەی پەیامەكەیدا دەڵێت،" هیوادارین هەنگاوی تری له‌په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەموان چاوەڕێی دەکەن".