شارپرێس:
وەزارەتی پلاندانانی
عێراق وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوەو هۆکاری کەمبونەوەی رێژەی دانیشتوانی
هەرێم لە 14.14%وە بۆ
12.68%ی کۆی دانێشتوانی عێراق ئاشکرادەکات.
عەبدولزەهرە ئەلهینداوی،
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ
چوارشەممە، دەستەی راوێژکاری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە سەرۆکایەتیی خالید
بەتال، وەزیری پلاندانان بە وەکالەت کۆبوەوە، یەکێک لەو پرسانەی کە تاوتوێکراون،
ناڕەزایەتی و تێبینییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە سەبارەت بە شێوازی
هەژمارکردنی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکانی هەرێم لە سەرژمێریی گشتیی ساڵی 2024دا ".
لەبارەی هۆکاری کەمبونەوەی
ژمارەی دانیشتوانی هەرێم لە سەرژمێری 2024، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان باسی لەوەکرد،" بەگوێرەی
ئامارەکان سەرەتاییەکان رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان 14.14%ی کۆی دانیشتوانی
عێراق بوو، بەڵام دوای لێکردنی ئەو کەسانەی خەڵکی رەسەنی شارەکانی هەرێم نین و لە
هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بۆ 12.68% کەمبوەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەژمارکردنی ژمارەی دانیشتوان بەگوێرەی ئەوە بوە کە
بەر لە سەرژمێری لەسەری رێککەوتون و لەسەر داوای نوێنەرانی هەرێمی کوردستان ئەو
کەسانە لادراون، کە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێ بون، بەڵام شوێنی نیشتەجێبونی
رەسەنیان لە پارێزگاکانی دیکە بوە.
