شارپرێس:
به‌رپرسێكی حزبوڵای لوبنان به‌ئاژانسی فرانس پرێسی ڕایگەیاند، هەر كات ئه‌مریكا هێرشێكی سنوردار بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات، حزبه‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ناكات و هۆشداریدا كه به‌ئامانجگرتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێڵی سوره.
ئه‌و به‌رپرسه كه داوای كردوە ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، وتوشیەتی،" ئه‌گه‌ر گورزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران سنورداربن، هه‌ڵوێستی حزبوڵا ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامانج ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران یان به‌ئامانجگرتنی شه‌خسی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بێت، ئه‌وكاته حزب ده‌ستوه‌ردان ده‌كات".
هاوكات، پێشتر، سه‌رچاوه‌یه‌كی وزاری لوبنان به‌ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسی لوبنانی زیاتر كردوه له‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی واشنتۆن و تاران، لوبنان ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.