لەهەولێر دوو کەس کوژران.. بکوژ کوڕی خۆی و وتابێژی مزگەوتێک دەکوژێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 ئێوارەی ئەمڕۆ لە مزگەوتێکی ناحیەی تۆپزاوەی سنوری هەولێر بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێوە کەسێک کوڕەکەی خۆی و وتابێژی مزگەوتەکە  پێکەوە دەکوژێت، شارپرێسیش وردەکاری تاوانەکە ئاشکرادەکات.


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، دوو گەنج لەکاتی دەرچونیان لە نوێژی تەراویح لە مزگەوتێکی ناحیەی تۆپزاوە دەبێتە دەماڵێیان، باوکی یەکێک لە گەنجەکان دەمانچە دەردەکات و تەقە لەو کەسە دەکات کە شەڕ لەگەڵ کوڕەکەی دەدات، بەڵام فیشەک بەر مامۆستای ئاینی مزگەوتەکە دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات، لە کاردانەوەی ڕوداوەکە بکوژ تەقە لە کوڕەکەی خۆشی دەکات و ئەویش دەکوژێت.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بەتۆمەتی کوشتنی ئەو دوو هاوڵاتییە دەستگیرکرد.