شارپرێس:
بڕیارە سبەی پێنجشەممە، لە قەزای ڕزگاری سەر بە ئیدارەی
گەرمیان گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەدژی بڕیاری بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵالەی سەر
بە قەزای خانەقین بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گردبونەوەکە لەلایەن "دەستەی
پاڵپشتی قەزای ڕزگاری"یەوە ڕێکخراوە و بڕیارە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە، لە بەردەم کتێبخانەی
گشتیی ڕزگاری بەڕێوەبچێت.
دەستەی پاڵپشتی
قەزای رزگاری لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" گردبونەوەکە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتییە
دژی ئەو پلانە شۆڤێنیانەی دژ بە کوردانی شاری خانەقین پەیڕەو دەکرێن، هاوکات دەربڕینی
هەڵوێستە بۆ پشتگیریکردنی تەواوی خانەقینییەکان.، گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکە .
ئەم گردبونەوەیە دوای ئەوەدێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی
بەقەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا)، لە خانەقین مانگرتنی گشتی راگەیەنرا.