پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوشتنی دوو کەس لە ناحیەی رزگاری هاتەدەنگ

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بەتۆمەتی کوشتنی دوو هاوڵاتی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناحیەی رزگاری (تۆپزاوە) دەستگیرکرد.


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر ٨:٠٠ ی ئەمشەوی چوارشەممە، لەناحیەی رزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەلایەتی کەسێک تەقەی کردوە و لەئەنجامدا بۆتە هۆی کوژرانی دوو کەس بە ناوەکانی ( زوهێر مصطفی بوزو ) و ( محمد یوسف ملا فرخ  ).

پۆلیسی هەولێر دەڵێت،" دوای ڕوداوەکە دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتونەتە شوێنوکە و هەردوو تۆمەتباری سەرەکیان بە ناوەکانی ( ي . م .ع ) و ( ع. ی . م ) دەسگیرکردوە".

ئەوەشیخستەڕوو، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و لێکۆلينەوەش بەردەوامە .