شارپرێس:
جەی دی ڤانس، جێگری
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئیدارەی ترەمپ بایەخێکی تایبەت بە دۆستایەتیی کورد دەدات.
جەی دی ڤانس، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" پەیوەندییەکی
زۆر بەهێزمان لەگەڵ کورد هەیە، سەرۆک ترەمپ کوردی خۆش دەوێت و ئیدارەی ئێستاش
دۆستایەتییەکی زۆر باشی لەگەڵ کورد لە هەموو جیهاندا هەیە."
ئەوەشیخستەڕوو، "ئامانجی سەرەکیی ئێمە ئەوەیە کە
کورد، عەرەب، جوو و مەسیحییەکان بتوانن لە ئاشتی، تەبایی و خۆشگوزەرانیدا پێکەوە
بژین."
جێگری
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی،" ئەم پێکەوەژیانە ئاشتیانەیە تەوەری سەرەکیی سیاسەتی
دەرەوەی ئەمریکایە لە سوریا و تەواوی ناوچەکەدا ".