شارپرێس:
دوای تەواوبونی دانوستانەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئێران لە
ژنێف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکان بەدەستهاتون،
دەشڵێت، دوشەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان لە ڤێینا دەستپێدەکەنەوە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی
بەوەکرد،" دانوستانەکانی ئەمڕۆمان لەگەڵ ئەمریکا جیدیترین دانوستان بوە،
گفتوگۆشمان کرد لەبارەی کەمکردنەوەی سزاکان و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ".
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد،" ئێران بە
ڕونی داواکارییەکانی خۆی بە لایەنی ئەمریکی گەیاندوە و هەردوولا پێویستیان بەوەیە ئەنجامی
دانوستانەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ حکومەتەکانی خۆیان تاوتوێ بکەن ".
وتیشی،" رۆژی
دوشەممە گەڕی داهاتوی دانوستانەکانمان لە شاری ڤێینا پایتەختی نەمسا دەستپێدەکات
".
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە،
ئەمریکا ئەم سێ داواکارییەی لەئێران هەبوە:
١- لەناوبردنی بنکە ئەتۆمیەکانی ئەسفەهان ،
نەتەنز، فۆردۆ.
٢- سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم
٣- گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ
ئەمریکا