شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس دهستیكهوتوه، له‌مڕۆوه به‌رنامه‌یه‌كى نوێى كاره‌با له‌شارى سلێمانى جێبهجێدهكرێتو موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان ده‌كه‌ونه‌وه‌كار، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێت:"تا یه‌كى شه‌و هه‌موان كاره‌بایان ده‌بێت".
شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، دواى كۆبونه‌وه‌یه‌كى كاره‌باى سلێمانى‌و خاوه‌نى موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان، چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراوه.
له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، كاته‌كانى پێدانى كاره‌با ڕۆژانه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، "كاتژمێر 4ى ئێوارەى هه‌موو ڕۆژێك بۆ یه‌كى شەو كاره‌با دهبێتو له‌كاتژمێر 4یشه‌وه بۆ 5:30ى به‌یانى كاره‌باى موه‌لیده ده‌درێته هاوڵاتیان له‌ئه‌گه‌رى نه‌بونى كاره‌باى نیشتمانیدا".