شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ
رایگەیاند، بەدوای سەرکردایەتییەکی نوێدا دەگەڕێت کە مامەڵەیەکی باش لەگەڵ ئەمریکا
و ئیسرائیل بکات، دەشڵێت، ئەگەر سەرۆکی داهاتوو کەسایەتییەکی ئاینیش بێت ئاساییە .
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی
رایگەیاند: "ئێران ئەو وڵاتە نییە کە هەفتەیەک لەمەوبەر هەبوو. هەفتەیەک پێش
ئێستا ئەوان بەهێز بون، بەڵام ئێستا لاواز و پەکخراون."
ترەمپ وتیشی،
"دەکرێ سەرۆکی داهاتوی ئێران کەسێکی ئاینی بێت، مەبەستم ئەوەیە پشت بەوە دەبەستێت
کە کێ دەبێت، گرنگ ئەوەیە سەرکردەیەکی دادپەروەر بێت و مامەڵەی باش لەگەڵ ئەمریکا
و ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
هەبونی سەرکردەی ئایینی بەلامەوە ئاساییە، مامەڵە لەگەڵ زۆر سەرکردەی ئایینی دەکەم
و کەسانی زۆر باشیشن".
بەوەی ئایا مەرجە
سەرکردایەتیی داهاتووی ئێران دیموکراسی بێت، ترەمپ گوتی: "نەخێر، من دەڵێم دەبێت
چونکە ئەوان هەموویان هاوبەشی ئێمەن."