نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

ئابوری

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەراورد بە پێش دەستپێکردنی شەڕی ئێران، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان نزیکەی 12 دۆلار بەرزبوەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتوەتە 92 دۆلار.


ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی بە 92 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرزبوەتەوە و لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 90 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".

بەرزبونی نەرخی نەوت لەکاتێکدایە، ئێران ماوەی چەند رۆژێکە گەروی هورمزی داخستوە و هەناردەی نەوت غاز لەوڵاتانی کەنداوەوە بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهان پەکخراوە.