شارپرێس:
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لەڕۆژئاوای بەغداوە چەند موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران، ئاشكراشیكردوە، كە زیانی گیانی نەبوەو لەناوچەیەكی چۆڵ كەوتۆتەخوارەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت،"کاژێر ئەمشەو لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لەقەزای ئەبوغرێب لە ڕۆژئاوای بەغداوە چەند موشەکێک بەئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هاوێژران".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، موشەکەکان لەناوچەی چۆڵ و دور لەفڕۆکەخانە کەوتونەتە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە هیچ زیانێکی گیانی و مادییان لێنەکەوتوەتەوە."
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەش کردوە، هێزە ئەمنییەکان لەئۆپەراسیۆنێکی خێرادا توانیویانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن کە هێشتا چەند موشەکێکی تێدا مابوو، پێش ئەوەی بتەقێندرێن، دواتریش لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانەوە موشەکەکان پوچەڵکرانەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێیان لەڕوداوەکە دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەو زانیارییە وردەکان لەکاتێکی دیکەدا بڵاودەکەنەوە.