ئەمریكا لەبەغداوە ئەو شوێنانەی ئاشكراكرد كەدەكرێنە ئامانج

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلە بڵاودەکاتەوەو ئاشكرایكرد،''میلیشیاكانی عێراق كەنزیكن لەئێران ڕەنگە ئەو هۆتێلانە بکەنە ئامانج کە بیانییەکان لەهەرێمی کوردستان تێیاندا دەمێننەوە".


 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ڕاشیگەیاند،"میلیشیا تیرۆریستییە هاوپەیمانەکانی ئێران، ڕەنگە هەوڵ بدەن ئەو هۆتێلانە بکەنە ئامانج کە بیانییەکان لەهەرێمی کوردستانی عێراق ڕویان تێدەکەن".
 
ئەمە لەكاتێكدایە، باڵیۆزخانەكە كەمێ: لەمەوپێش لەڕاگەیەندراوێكدا داوا لەهاوڵاتییەكانی كرد بەزوترین کات' و هەر کاتێک رێگەی ئارام هەبوو، خاکی عێراق جێبهێڵن؛ هەروەها داوا لەو کەسانە دەکات کە بڕیاری مانەوە دەدەن، پێداچونەوە بەبژارەکانی مانەوەیاندا بکەن و هەمیشە ئامادەبن بۆ ڕوداوەکان.