شارپرێس:
بەرپرسێکی هەواڵگریی ڕۆژئاوایی ئاماژەی بەوەکردوە، ڕوسیا لەڕێگەی گواستنەوەی تەکتیکی پێشکەوتوی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەجەنگی ئۆکرانیادا پەرەی پێداون، هاوکاریی ئێران دەکات بۆ لێدانی ئامانجە ئەمریکیو کەنداوییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی "شاهێد" کە دیزاینەکەی ئێرانییەو ڕوسیا بەکۆمەڵ بەرهەمیاندەهێنێت، سەرکەوتنی چاوەڕواننەکراویان لەبڕینی سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتانی کەنداو بەدەستهێناوە.
پێشتر هاوکارییەکان تەنها لەئاستی گۆڕینەوەی زانیاریی گشتییو دەستنیشانکردنی ئامانجەکان بوو، بەڵام پێشکەشکردنی ڕاوێژی تەکتیکی ورد ئاستێکی نوێو مەترسیداری هاوئاهەنگیی نێوانیان نیشاندەدات.
ئەو بەرپرسە كه ناوهكهى ئاشكرانهكراوه ڕایگەیاندوە، ڕوسیا ئەزمونی خۆی لەئۆکرانیا، وەک بەکارهێنانی فڕۆکەکان بەگروپو گۆڕینی بەردەوامی ڕێڕەوی فڕین بۆ هەڵخەڵەتاندنی بەرگرییەکان، دەگوازێتەوە بۆ تاران.
ئەم گۆڕانکارییە بوهتە مایەی نیگەرانییەکی زۆر، چونکە توانای هێرشبەریی ئێران لەناوچەکەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکاتو دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆسەر بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان.