شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەكەی شەوی ڕابردوی سنوری مەخموری بۆ سەر بنكەیەكی هاوبەشی پێشمەرگەو هێزەکانی فەرەنسا كرد كەلەئەنجامدا سەربازێكی فەرەنسی گیانی لەدەستدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی خۆی و گەلی کوردستانی ئاراستەی ماکرۆن و گەل و حکومەتی فەرەنساو خێزان و هاوڕێیانی ئەو سەربازە فەرەنسییە کرد کە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا لەهەرێمی کوردستان گیانی بەخشی.
ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر میحوەری شەشی پێشمەرگە لەسنوری مەخمور، سەربازێکی پلەداری فەرەنسا گیانی لەدەستدا و شەش سەربازی دیکە برینداربون.