شارپرێس:
ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، هاوکاریی کۆمەڵێک پەنابەر دەکات کە بەهۆی جەنگەوە لەئێران گیریان خواردوەو دەڵێت، داواکاریی سەدان پەنابەری دیکەی بۆ هاوکاری پێگەیشتوە تاوەکو ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
هاوكات، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچیش ڕایگەیاند، پەنابەرانی ناو ئێران لەدۆخێکی زۆر مەترسیداردان، بەهۆی بۆردومانە چڕەکان و ئاوارەبونی بەکۆمەڵ، چونکە ئەوان وەک هاوڵاتییانی ئێرانی خاوەنی ئەو تۆڕە پشتیوانییانە نین کە لەکاتی تەنگانەدا سودی لێ دەبینن.
ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات کە "ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردنی پەنابەران و هاوڵاتییانی وڵاتانی سێیەم کە لەنێو ئەم تەنگژەیەدا گیریان خواردوە".